وتەبێژی فەرماندەی گشتی: ئەو ئەفسەرانەی تێوەگلاون لە وەرگرتنی پارە رەوانەی لێكۆڵینەوە دەكرێن 

ئەمنی
  • 20-03-2024, 20:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان،لیوا یەحیا رەسووڵ، ڕەوانەكردنی ئەو ئەفسەرانەی كە تێوەگلاون لە وەرگرتنی پارە بۆ لێكۆڵینەوە راگەیاند.
    لیوا رەسووڵ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، و لە ڕێگەی بەدواداچوونی ورد بۆ هەر كارێك كە زیان بە ناوبانگی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان بگەیەنێت، هەروەها دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پشكنەری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، لێكۆڵینەوەكان ئەندامانی تۆڕێكیان لە ناو دامەزراوەكە دەستنیشان كردووە كە كار لەسەر بەكارهێنانی پێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان (پەیجی خواستراو) دەكات بۆ ئیبتزازكردنی دامەزراوە ئەمنییەكە و سوكایەتیكردن بە سیمبولەكانی، جگە لە ئیبتزازكردنی ئەفسەر و كارمەندان و مامەڵەكردن لەگەڵیان.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەكە بڕیاریدا ئەو ئەفسەرانەی تێوەگلاون لەو كارە نایاساییە ڕەوانەی فەرماندەییەكە بكرێت، هەروەها درێژەدان بە ڕێكارە یاساییە پێویستەكان و تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لە دژیان.
    وتیشی: داوا لە هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە لەجومگە و پێكهاتە سەربازی و ئەمنییەكان كار دەكەین، خۆیان لەو جۆرە كارانە بەدوور بگرن كە زیان بە كارەكانی ناو ئەو دامودەزگا دێرینانە و مێژوو و بنەماڵەكانیان دەگەیەنن، و نەكشێنرێنە ناو كردەوەیەكەوە كە دوورە لە جەوهەری كاری هێزە ئەمنییەكان و ئەو ئەركانەی كە پێیان سپێردراوە.