سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز دەكات

سیاسی
  • 20-03-2024, 17:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، پیرزبایی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی كرد.
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید لە پۆستێكیدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی: رایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی دەكەین لە  گەلی كوردستان و هەموو عێراقییەكان و هەموو ئەوانەی ئەم جەژنە دەكەن لە جیهاندا، و هیوای ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان دەخوازین.
    وتیشی: نەورۆز بۆنەیەكە بۆ جەختكردنەوە لەسەر یەكڕیزی و پاراستنی دەستكەوتەكان، چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بە گیانێكی نیشتمانی و  پتەوكردنی پێكەوەژیان لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا، و كاركردنی پێكەوەیی و كارا لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان و مسۆگەركردنی مافەكانیان و  بەدیهێنانی خواستەكانیان لە ژیانێكی شكۆمەندا.