بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار، فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ بەدر مەحمود فەحل وەك پارێزگاری سەڵاحەدین دەكرد.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە “سەرۆكی كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا، پێشوازی لە بەدر مەحمود فەحل پارێزگاری سەلاحەدین كرد.
لە راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكرا، "سەرۆك كۆمار فەرمانی سەرۆكایەتیی ڕادەستی پارێزگاری سەلاحەدین كرد كە ئەوی وەك پارێزگاری سەلاحەدین دەستنیشانكرد، هاوكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی پۆستە نوێیەكەی پیرۆزبایی لێكرد، هەروەها هیوای سەركەوتنی لە ئەركی كارەكەیدا دەربڕی".
سەرۆكی كۆمار جەختی لە "پێویستی گرنگیدان بە باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی هاووڵاتیان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی پارێزگا بدرێت، هەروەها داوای گرنگی بە هاوكاریی نێوان هاووڵاتی و بەرپرس بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری بدرێت.
لە بەرامبەردا پارێزگاری سەلاحەدین ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پلانەكانی داهاتووی خۆی و ئەو بەرنامەیەی كە ئامادەكرابوو بۆ باشتركردنی واقیعی خزمەتگوزارییەكان و تەواوكردنی پڕۆژەكان بۆ تەواوكردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بیناسازی لە پارێزگاكەدا.