لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمان: یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئامادەیە بۆ دەنگدان

ناوخۆ
  • 20-03-2024, 14:49
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە كە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئامادەیە بۆ دەنگدان لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا.
    سەمیعە غەلاب جێگری سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە هەموو ڕوویەكەوە تەواو بووە، بەو پێیەی وۆركشۆپ و دیالۆگ و كۆبوونەوە لەگەڵ پسپۆڕ و شارەزاو  و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدرا، و هەموو ئەو بۆچوون و پێشنیارانەی حكومەت كە لەم دواییانەدا نێردرابوون لەبەرچاو گیرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، كار لەلایەن لیژنەكانی ڕۆشنبیری و مافی مرۆڤی پەرلەمانەوە كراوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو بیرۆكە و بۆچوونانە بگرێتەوە كە یاساكە بە خێرایی پاڵدەنێت بۆ دەنگدان.
    هەروەها وتیشی، "یاساكە ئامادەیە بۆ دەنگدان و چاوەڕێی ئەوە دەكەین بخرێتە بەرنامەی كاری یەكێك لە دانیشتنەكانی داهاتووەوە".