مەندەلاوی و مالیكی تاوتوێی بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی نێوان هێزەكانی پەرلەمان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

سیاسی
  • 20-03-2024, 14:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، باسیان لە پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی نێوان هێزەكانی پەرلەمان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە راگەیندراوێكدا  كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA)  ) نێردراوە، ڕایگەیاندووە، “مالیكی لە نووسینگەكەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی كرد ، هەروەها  لە میانی دیدارەكەدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات كرا”.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگیی هەڵوێستەكانی نێوان هێزەكانی پەرلەمان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە، بەمەبەستی كاراكردنی ڕۆڵی گرنگی یاسادانان و چاودێریكردنی، هەروەها كاركردن بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای گرنگەكانی پەیوەست بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان".