مستەفا كەریم: یاری هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر فلیپین دەرفەتێكی ڕاستەقینەیە بۆ یاریزانە نوێیەكانمان

وەرزش
  • 20-03-2024, 13:37
  • +A -A

    بەغدا - INA- حوسێن عەممار
    مستەفا كەریم ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی دووپاتیكردەوە، یارییەكەی فلیپین كە بڕیارە سبەی لە چوارچێوەی پاڵاوتنە سەرەتاییەكان بۆ یاری كۆتایی جامی جیهانی 2026 و 2027ی نەتەوەكانی ئاسیا بەڕێوەبچێت، دەرفەتێكی ڕاستەقینەیە بۆ ئەو یاریزانانەی كە بانگهێشتكرابوون بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ئەوەی ئامادەیی خۆیان بسەلمێنن ومافی نوێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی.
    مستەفا كەریم ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەو ناوانەی بانگ كران بۆ ڕیزەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەبێت بە باشی ئامادەبن و هەموو شتێك بدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو سێ خاڵە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "دەبێت چانسێكی ڕاستەقینە وەربگرن  لە یارییەكەدا بۆ ئەوەی ستافی تەكنیكی بتوانێت حوكمیان لەسەر بدات  جا بۆ یاریزانە نوێیەكان بێت یان پێشوو كە جارێكی دیكە بانگهێشتكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە یارییەكانی داهاتوودا سوودیان لێ وەربگرن .
    ناوبراو وتیشی، جیاوازییە تەكنیكییەكانی نێوان یاریزانانی فلیپین و عێراق زۆر ڕوونە، هەروەها جیاوازی خاڵ و گۆڵەكان، بۆیە هیوادارین ڕووبەڕووبوونەوەكە چارەسەر بكەین و ئاستێكی شایستەی ناو و ناوبانگی تۆپی پێی عێراق بخەینەڕوو.