ئەنجومەنی باڵای كاروباری لاوان بەشداریكردنی ٨ هەزار فێرخواز بە قەرز ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 20-03-2024, 13:33
  • +A -A

    بەغدا – INA – محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم زاڵمی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان ڕایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاكان هەشت هەزار فێرخواز ئامادەدەكرێن بۆ وەرگرتنی قەرز، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە قەرزەكان لە 20 بۆ 100 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات، یەكەم وەجبەیش لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
    قاسم زاڵمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی داومانە ڕوون و ئاشكران، ئەویش ئەنجامدانی وۆرك شۆپی هۆشیاری و ڕاهێنانە بە ئامانجی هێنانە ناوەوەی لاوان بۆ ناو بازاڕی كار، بەو پێیەی ئێمە كێشەی دامەزراندنی گەنجانمان هەیە لە بازاڕی كاردا كەرتی تایبەت، بۆیە ئێمە بەدوای هەر ڕێگەیەكدا دەگەڕێین بۆ دامەزراندنیان لە كەرتی تایبەتدا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا،  هەروەها بەرنامەی هۆشیاریمان هەیە بۆ لاوان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پارەكانیان لە ڕووی ئابوورییەوە، بۆ ئەوەی بتوانن كۆنتڕۆڵی هاتوو و بەرهەمەكانیان بكەن. هەروەها تیمی هۆشیاریمان پێكهێناوە بۆ پەروەردەكردنی گەنجان لەسەر ئاستی ئابووری و چۆنیەتی كاركردن لە  كەرتی تایبەت.  
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەغدا و پارێزگاكان 136 بارەگای مەشق و ڕاهێنان هەیە، كە ئێستا ژمارەی فێرخوازان بووەتە زیاتر لە 10 هەزار فێرخواز، لەكاتێكدا ژمارەی ئەو كەسانەی ناویان تۆماركردووە بۆ مەشق و ڕاهێنان گەیشتووەتە زیاتر لە 182 هەزار داواكار"، ئاماژەی بەوەشكرد "نزیكەی 8,000 فێرخواز هەن كە پڕۆژەكانیان ئامادەیە و قەرزەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.