بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی پێشنیاری دەركردنی یاسایی پێدانی مۆڵەت بۆ هێنانی كادری پزشكی بیانی كرد.
وەزارەتی تەندروسی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە"ئەنجوومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بە سەرۆكایەتیی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی كردووە بۆ دەركردنی پێدانی مۆڵەت بۆ هێنانی كادیری تەندروسی بیانی بۆ كاركردن لە پیشە پزیشكییەكان و زیادكردنی ڕێژەی ئەو خوێندكارە سەرەكیانەی كە لە پەیمانگا تەكنیكییەكان دەرچوون بۆ وەرگرتنی تایبەت لە زانكۆ تەكنیكییەكان.