سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان دەكەنەوە بۆ پاڵپشتی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەیدا

سیاسی
  • 20-03-2024, 11:33
  • +A -A

    بەغدا – INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، لەگەڵ عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار، بارودۆخی گشتی وڵاتەكەی تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید كۆبووەوە، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و بژێوی ژیان و خزمەتگوزاری كرا لە وڵاتدا لەگەڵ پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، هەروەها تاوتوێی پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق كرا.
    بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئاماژە"  بەگرنگی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە ڕەسەناكانیان و تەواوكردنی پرۆسەی داخستنی كەمپەكان بە شێوەیەكی هەمیشەیی و لەو ماوەیەدا كە لەلایەن حكومەتەوە دیاریكراوە لەگەڵ بەردەوامبوونی كاری هاوبەش، بە مەبەستی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان".
    هەروەها لە كۆبونەوەی نێوانیدا "باس لە بەیاننامەی كۆتایی هاوبەشی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری توركیا كرا لەگەڵ كاردانەوە ئەرێنییەكانی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا".