بهغدا-INA
وەزیری بازرگانی، ئهسیر داوود ئەلغورەیری، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتیکردەوە کە کۆگای گەنمی وەزارەتی بازرگانی دوو ملیۆن تۆن تێدەپەڕێنێت، هاوکات ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەی کردنەوەی کۆمەڵگە بازرگانییە مۆدێرنەکان كرد کە بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی کاردەکەن.
ئەلغورەیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی پڕن لە زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنم، وعێراق ئاسایشی خۆراکی بەدەستهێناوە و لیستی ئەو وڵاتانەی بەجێهێشتووە کە پێشەنگی زیادبوون وهەڵاوسانن لە نرخی خۆراکدا، بەو پێیەی كۆگاكانی وەزارەت پێداویستی خۆراکی پێویستیان هەیە بۆ چوار جهمهی داهاتوو”.
جەختیشی لەوە کردەوە کەرێوشوێنی چاودێری گشتگیر لە بەغدا و پارێزگاکان هەیە کە بەدواداچوون بۆ کارەکانی پرۆسێسکردن و نرخی خۆراک لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ڕێکخستن لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران دەکەن، ههروهها کۆمەڵگە بازرگانییە مۆدێرنەکان لە بەغدا هاوشێوە دەکرێنەوە بۆ بازاڕە ناوەندییەکان کە بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی کاردەکەن و بە نرخی ٢٥% کەمتر دەفرۆشرێن.