هه‌ولێرـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" مه‌نده‌لاوی له‌گه‌ڵ بارزانی رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵاواسراوه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور، وجه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری سیاسی له‌كوردستان له‌رێگای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روانه و بێگه‌رد كرده‌وه.
هه‌روه‌ها باسیان له‌بڕیاری پارتی دیموكرات كرد سه‌باره‌ت به‌به‌شداری نه‌كردنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.