مه‌نده‌لاوی له‌گه‌ڵ بارزانی باس له‌چه‌ند پرسێك ده‌كات

سیاسی
  • 19-03-2024, 20:37
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سێ مژاری سه‌ره‌كی تاوتووێی كرد.
     نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نارووده‌، راگه‌یاندووه‌" موحسین مه‌نده‌لاوی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی موردستان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵاه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌.
     هه‌روه‌ها وتی" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواپێشهاته‌ سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵێك له‌پرسه‌ گرنگه‌كان تاتووێكران، له‌وانه‌ شایسته‌ ده‌ستووریه‌كان و بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌به‌شداری نه‌كردنی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.