هه‌ولێرـ INA
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای كرد كه‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی بۆی دیاركراو ئه‌نجام بدرێت و دوا نه‌كه‌وێت. به‌پێ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه، وتێدا هاتووه" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، بەسەرپەرشتی بافل جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی دوا ئامادەکاری یەکێتیی لەسەرجەم بازنەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤ لە هەرێم بکرێت.
کۆبوونەوەکە پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی کە ئەمرۆ (١٩-٣-٢٠٢٤) لە دەباشان بەرێوەچوو وێرای وەبیرهێنانەوەی ئامادەیی لەمێژینەی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردن، تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیشی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن بکرێت. وەک تەنهاو تەنها رێگای راست و رەوای نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسیی و شەرعیەتی حوکمڕانی لەوڵاتەکەماندا.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه" کۆبوونەوە پێیوایە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە وادەی راگەیەندراوی خۆیدا، بەهەر بیانووییەکەوە بێت، پاشەکشەیە لە کاروانی دیموکراسیی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. تەئکیدیشیکردەوە پاراستنی قەوارەکەمان لە هەڕەشە و مەترسی، تەنها لەرێی گەڕانەوە بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردی ئەوتۆدا دەبێت کە روانینی سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە خۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک.
له‌كۆتایی دا ده‌ڵێت" کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی هەڵوەستەی لەئاستی ئەو راستیەشدا کرد کە ئەزموونی زیاتر لە سێ دەیەی کوردستانی ئازاد بە قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بەدیهاتووە و پێویستە لەرێی دەستاودەستکردنی دیموکراتیانەی دەسەڵاتەوە بپارێزرێت، بەو جۆرەی رێز و متمانەی خۆی لای کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی پتەوتر بکات کە پشتیوانی لە ئەزموونێک دەکات ئازاد و دیموکرات و شەرعی بێت.