به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دەسته‌ی پیشەسازیی سەربازی مستەفا عاتی حەسەن کرد، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ بەرهەمی نیشتمانی دووپاتکردەوە.
لیژنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووه “ ئەمڕۆ، عەتوان ئەلعەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، میوانداری سەرۆکی ده‌سته‌ی پیشەسازی سه‌ربازی ، مستەفا عاتی حەسەن، وبەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پیشەسازی سەربازی عەلی موحسین خوده‌یر و بەڕێوەبەری گشتی یاسایی ئه‌یاد جابر کازم كرد، بۆ تاوتوێکردنی كاره‌كانی دەسته‌كه وپشتگیریكردنی و میکانیزمی گرێبەستکردن لەگەڵ دامەزراوەکان بۆ دابینکردنی بەرهەمەکانی دەسته‌كه.
ئاماژەی بەوەشکردووە" لیژنەی دارایی لەگەڵ ده‌سته‌كه گفتوگۆی کردووە، له‌سه‌ر تەواوکەری بودجەی گشتی فیدراڵی، وبەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بواری بەرهەمهێناندا، و دابینکردنی هەموو پێداویستییە بەرهەمەکانیان بۆ دامەزراوەکان.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه‌لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە لەگەڵ دەسەڵاتی پیشەسازی سەربازی، هەروەها دواتر سەردانی دەسته‌ی پیشەسازی سەربازی دەکات بۆ پێداچوونەوە بە کاری ئەو کارگانەی سەر بە دەسته‌کەن".
ئەلعەتونی جەختی لەوە کردووەتەوە كه‌پێویسته پشتگیری له بەرهەمی نیشتمانی و هاندانی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بكرێت بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی.
له‌لای خۆیەوە سەرۆکی دەسته‌ی پیشەسازی سەربازی كه‌موكوریه‌كانی دەسته‌كه و چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەری ته‌واو خستیه‌روو، وداوای لەلیژنەی دارایی کرد سەردانیان بكات به‌مه‌به‌ستی بینینی كاره‌كانیان.
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات