بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر مکووڕبوونی عێڕاق لەسەرپتەوکردنی ڕێچکەی هەماهەنگیەکان لەگەڵ بەریتانیا.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک کۆمار پێشوازیکردلە باڵیۆزی بەریتانیا لەعێڕاق ستیفن هیتشن.
سەرۆک کۆمارلەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر مکووڕبوونی عێڕاق لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگیەکان لەگەڵ بەریتانیا.
ئاماژەشی کرد بەگرنگی چڕکردنەوەی کۆششە نێودەوڵەتیەکان بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری، وتیشی سەرۆکایەتی کۆماربەبەردەوامی کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە مەلەفی ڕاگیراوان ئەویش لەڕێگەی ئەو لێژنەیەی کە پێکهێنراوە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارو هەردوو وەزارەتی ناوخۆو دادو ئەنجومەنی باڵای دادوەری وتاکوئێستاش نۆهەزار ڕاگیراو ئازادکراون.
هەروەها سەرۆک کۆمارپێداگری کرد لەسەر بەدووداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لێژنەی مادەی 140ی دەستووری ویەکلاکردنەوەی کێشەکانی زەویە کشتوکاڵیەکان وگۆڕانکاریە دیمۆگرافیەکانی ناوچەکە.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک کۆمارلەدیدارەکەدا باسی لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادکردووە و ڕوونیشی کردووەتەوە کە لەلای هەردوولا ئیڕادەیەک هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان بەگفتووگۆ بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لە پشتیوانی حکومەتی بەریتانیا کردەوەبۆ کۆششەکانی عێڕاق لە سەقامگیرکردنی ناوچەکە، پێداگریشی کردلە ڕۆڵی تەوەرئامێزی عێڕاق لە پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی و ڕۆڵی سەرۆک کۆمارلەنزیککردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان هێزەسیاسیەکانی عێڕاق.
سەرۆک وەزیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران