بەغداد/ INA
تیمی خزمەتگوزاری وئەندازیاری حکومی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەخۆی ئامادەدەکات بۆ دەستپێکردنی پێشبڕکێیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی گڕی زانای کۆمەڵناسی ناودار عەلی وەردی.
سەرۆکی تیمەکە جابر حەسانی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە لەگەڵ یۆنسکۆ ڕێککەوتوین کە دیزاینی باڵاسازی لەپێشبڕکێیەکدا ئامادەبکەین بۆ نۆژەنکردنەوەی گۆڕی کۆمەڵناسی مەزن عەلی وەردی.
حەسانی وتیشی کە ڕێککەوتنەکە لەدەرەنجامی کۆبوونەوەیەکدا بووە لەگەڵ یۆنسکۆ بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سەرۆک وەزیران وئەم پڕۆژەیەش لەداهاتوودا دەستپێدەکات.