بهغداـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆکی کۆمار، هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخستنەوەی سیاسەتی بازرگانی لە سەرانسەری سنووری هەرێم و پارێزگاکان و داڕشتنی سیاسەتی دراوی لهدەسەڵاتی فیدراڵییە .
راگهیهندراوێكی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و ژمارە چەسپاوەکەی ژمارە 269/فیدڕاڵ/2023) لە 21 /2/2024، سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کۆبووەوە بۆ ڕاوێژکردن لەسەر ئەو بابەتەی كه لە بڕیارەکەی دادگادا لە سەرەوە هاتووە.”
بەگوێرەی راگهیهندراوهكه ڕەشید ڕوونیشیکردەوە كهپرۆسەی سیاسی دوای ساڵی 2003 لەسەر کۆمەڵێک نەگۆڕ بووە و ئیرادەی سەرکردە سیاسییەکان لەسەری ڕێککەوتوون، و لە دەستووردا جێگیر کراون، دیارترینیان ئەو پرەنسیپانە ئەوەیە کە عێراق پێویستە دەوڵەتێکی فیدراڵی بێت و سیستمێکی حوکمڕانی هەبێت کە تیایدا سیستمێکی کۆماری، پەرلەمانی بێت، ئاماژە بەوە دەکات کە “ دەستوور بە ئاشکرا فیدراڵیزمی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە هەبووەکانی پەسەند کردووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی تەواویان بەسەر هەرێم و هاووڵاتیانیدا هەیە، كههاودژ نهبێت لهگهڵ دەستور و دهسهڵاته تایبەتەکانی فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەشکرد" دارشتنی سیاسەتی دارایی و گومرگی، دەرکردنی دراو، ڕێکخستنی سیاسەتی بازرگانی لە سەرانسەری سنوورەکانی هەرێم و پارێزگاکان لە عێراق، و داڕشتنی سیاسەتی دراوی لهدەسەڵاتە تایبەتەکانی فیدراڵین، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە و دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی دەکەونە چوارچێوەیەوە دەسەڵاتەکانی ههرێمهكان”.
ههروهها جەختی لە پهرۆشی توندی خۆی کردەوە "بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور و یاسادانان لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارانەی گهلی کوردستان لە پێدانی ناڕێک و پێکی مووچە سەرهەڵدەدات، وئاماژە بهگرنگی كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ هەموو كارێك کەخێر بۆ هەرێم و گهلهكهی ههبێت.
لهلای خۆیەوە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەدا کە “دادگاکە پابەندە بەوەی کە دامەزرێنەرانی پڕۆسەی سیاسی لەسەری ڕێککەوتوون، و ئەوەی لە دەستووردا کۆدکراوەتەوە کە لەلایەن عێراقییەکانەوە قبوڵکراوە، کە پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕێکدەخات دەسەڵاتە فیدراڵیەکان و هەرێمەکان دیار دهكات، جەخت لەوەكردهوه كه دادگای باڵای فیدراڵی پهرۆشه بۆ ئەوەی لە دەستوور و یاسادا هاتووە جێبەجێ بكرێت و یەکەم لایەنگری سهروهری بنەماکانی یاسایی وشهرعی دەبێت، و دەبێت ئەو ئەمیندارە بۆ پاراستنی مافی گەل و دڵسۆز بۆ خوێنی شەهیدان”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە دادگا پەرۆشی باڵادەستی بنەماکانی دیموکراسی و بڕگەکانی دەستوورە لە هەموو بڕیارەکانیدا، هەروەها پهرۆشیش دهبێت لهبەدواداچوونكردن بۆ میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ژمارە (٢٢٤ و چەسپاوەکانی” بکات ژمارە 269/فیدراڵی/2023) لە 2/21/2024 بەشێوەیەک کە دڵنیابێت لە گەیاندنی شایسته داراییهكان بە فەرمانبەران و تۆڕی پاراستنی كۆمهڵایهتی و كارمهندانی دهزگا ئهمنییهكان لهكاتی دیاریكراوی خۆیدا.
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەدا كهبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ژمارە (224 و ژمارە یەکگرتووەکەی ژمارە 269/فیدراڵی/2023) کە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانیە دادپەروەری کۆمەڵایەتیه، و وەزارەتی دارایی فیدراڵی هەماهەنگی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە حکومەتی هەرێمی كوردستان هەیه سەبارەت بە بابەتی بڕیارەکە و دانانی چوارچێوەی گشتی و بەشەکی بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بە شێوەیەک کە پارێزگاری لەبەردەوامیی خەرجکردنی مووچە بەبێ وەستان بكات لەبەر هۆکاری تەکنیکی یان ڕێکارەکان بێت، چونکە میکانیزمی بەجێگیركردنی مووچهكان بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵی پێویستی بە ماوەیەک هەیە ، بۆیە مووچە بە کاش خەرج دەکرێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ماونەتەوە کە پرۆسەی جێگیركردنی مووچهكانیان تەواو نهبووە بەهۆی ڕێکارە تەکنیکییەکان تاوەکو پڕۆسەی تەواوی خۆجێیکردنی مووچە تەواو دەبێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە دادگا بە پشتیوانی مافەکانی خەڵک و بەرگریکارانیان دەمێنێتەوە، هەروەها لە پەیوەندی و ڕاوێژکاری بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ سەرۆکی کۆمار، هاوکات پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی بڕیارەکە ببنهوه.