دهۆك: بەهۆی لافاوەوە دوو کەس بێسەروشوێن بوون وپارێزگاری دهۆكیش هۆشداری ده‌دات

ناوخۆ
  • 19-03-2024, 11:19
  • +A -A

     هه‌ولێرـ INA 
    به‌هۆی بارانبارینی به‌خۆره‌وه‌ دوو كه‌س له‌شاری دهۆك به‌به‌ر لافاوكه‌تووه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

    سه‌رچاوه‌یه‌ك ره‌سمی له‌شاری دهۆك به‌ (INA) راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌ لافاو له‌ چه‌ند شوێنێكی دهۆك دروست بوو و دوو كه‌س له‌ تونێلی نزاركێ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ خنكاون.

    هه‌رووه‌ها وتی" چوار كه‌س له‌نێو تونێله‌كه‌دا لافاو بردووه‌ و دوویان ڕزگار كراون و دوو كه‌سی دیكه‌شیان خنكان و هێشتا ته‌ر‌مه‌كه‌یان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌‌.

    له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پارێزگای دهۆک راگه‌یه‌ندراوێكی هۆشداری بۆ هاوڵاتیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ وتێدا هاتووه‌" .
    داخواز ژهاوولاتیێن خۆشتڤی یێن پارێزگەها دهۆکێ و ب تایبەتی یێن سەنتەرێ باژێرێ دهۆکێ دکەین بۆ کارەکێ زۆر فەر و پێدڤی نەبیت ژ مالێن خۆ نەدەرکەڤن، ب تایبەتی ئەو جهێن ئاڤرێژێن زۆر و دەوروبەرێن هشکەرویی و هەروەسا هەوە ئاگەهداردکەین تیمێن رێڤەبەریێن پەیوەندیدار ل هەمی جهان دبەرهەڤن و داخازا ساخی و سلامەتیێ بۆ هەمی لایەکی دکەین