بەغداد/INA
دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی دەستەکە کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە سبەی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوردەبێت، لە باکووریش هەوروڕێژنەباران دەبێت کە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن کەچی لەباشووری وڵات هەندێک نزم دەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف و هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات هەندێک بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش لەسەرانسەری وڵات هەورو ڕێژنەباران و بروسکە دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک
نزمتردەبنەوە.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوریش دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە، لەباکووریش هەوروسووکە باران دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.