وەزیری سەرچاوە ئاویەکان: ڕێژەی دەردانی هەردوو بەنداوی موسڵ و حەدیسە زیاتردەکرێت

ناوخۆ
  • 19-03-2024, 10:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA حەسەن فەواز
    وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان عەون زیاب پلانێکی ڕاگەیاند بۆ زیادکردنی  ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکان.
    زیاب بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت پلانێکی داڕشتووە بۆ زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکان هەروەها وەزارەت فەرمانیداوە کە ڕێژەی بەردانی ئاو لەهەردوو بەنداوی موسڵ و حەدیسە زیاربکرێت بۆ دابینکردنی ئاو بۆ زەویە کشتوکاڵیەکان.
    جەختیشی لەوەکردەوە کە وەزارەت مکووڕەلەسەر ئاودێرکرنی زەوی وزارەکان بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور.
    هەروەها وەزیر ئاماژەی بەوەکردکە لەپڕۆسەکانی ئاودێرکردنی ناوچەکانی باکووردا ئەمساڵ پشت بەستراوە بە کشتوکاڵکردنی دێمی چونکە لەوناوچانەدا بەدڵنیاییەوە باران دەبارێت ئەمەش ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێت بۆزیادکردنی بەرهەمهێنانی گەنم لەسەرانسەری وڵات.