بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری خەمیس خەنجەر پێداگری کرد لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت چونکە نوێنەرایەتی هەمووان دەکات.
خەنجەر لە بەرنامەی "تحت خطین" کەلەسەر کەناڵی عێڕاقیەی اخباریە پەخش دەکرێت وئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکردووە، راگهیاند" کە چەند هەوڵێک لەئارادایە بۆ بەلاڕێدابردنی ئوممەتی ئیسلامی لە دۆزی فەلەستین بەڵام ئەوەی لەحەوتی ئۆکتۆبەر ڕوویدا دۆزی فەلەستینی زیندووکردەوە و هەڵوێستی عێڕاق لەدۆزی فەلەستین سەربەرزیە بۆ هەموومان.
جەختیشی لەوەکردەوەکە پێکهاتەی سوننی پێویستی بە جێگری پارێزگار یاخود قایمقامێک نیە، پێویستیشە قەرەبووی کەسوکاری ئەوانە بکرێتەوە کە گومکراون وبزرکراون.
ئاماژەشی بەوەکرد کە هاوپەیمانی سەروەری 18 کورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان ، لەگەڵ فراکسیۆنی بەدریش دەربارەی حکومەتی خۆجێی دیالە دانوستاندنمان هەیە و داواشمان کردووە کە پارێزگاری دیالە سوننی بێت ، بەگشتیش وڵات بەئاڕاستەیەکی ڕاستدا هەنگاو دەنێت.
وتیشی بوونی سودانی وەک سەرۆکی حکومەت سەقامگیری دروست دەکات کە سەرۆکێکە سەرجەم پێکهاتەکان لێی ڕازین ،بۆیە پێویستە پشتیوانی لێ بکەین چونکە سودانی ڕاستگۆو ئازایەو متمانەمان پێ هەیە.