بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی ئازەربێجان پێگەیشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگهیهندراوێکی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووه: ئێوارەی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازیکرد، لهوەزیری ئابووری کۆماری ئازەربێجان، میکائیل جاپارۆڤ و شاندی یاوەری.
لە میانی کۆبوونەوەکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها ڕێگاکانی پتهوكردنیان لە بوار و کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و بازرگانی و ڕۆشنبیریدا تاوتووێكران.
سودانی ڕایگەیاند کەسەردانی هاوبەشی بەرپرسانی ههردوو وڵات ویستی عێراق و ئازەربێجان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان پشتڕاست دەکاتەوە، ئاماژەی بە هاوبەشییە زۆرەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشخستنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاوکاری بەرهەمدار.
سهرۆك وهزیران جەختی لەوە کردەوە كهعێراق ئاواتهخوازه کۆمپانیا ئازەربێجانییەکان بەشداری لە پڕۆژەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە، بەتایبەتی لە بواری وزەدا بكهن، لهپێناو زیاتركردنی هاوکارییەکانی کەرتی تایبەت لەنێوان هەردوو وڵات، ئاماژەی بەدەرفەتی گرنگی وەبەرهێنان لە کەرتی پیشەسازییەکانی نەوتدا لەعێراق کرد، و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و بههێزكردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە درێژەی راگهیهندراوهکەدا هاتووە" وەزیری میوان سڵاوی سەرۆکی کۆماری ئازەربێجان، ئیلهام عەلیێڤ، گەیاندە سەرۆک وەزیران، هەروەها بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانی ئازەربێجان پێشکەشی کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی زۆرێک لە پرسه هاوبهشهکان. هاوکات جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری، وئامادەیی بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق و بەردەوامی هەماهەنگی دوولایەنە لە ڕێگەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئازەربێجانەوە.