بەیاننامەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی سەبارەت بە روماڵكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران

  • 10-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع لە سۆنگەی رۆڵی راگەیاندنی نیشتمانی و پەرۆشی بۆ پشتیوانیكرد لە عێراقی نوێ، بەو پێیەی زامنی سەرخستنی پرۆسەی دیموكراتی و رەخساندنی بنەماكانی دەستوری عێراقە كە پارێزەری مافی ئازادی رادەربڕینە بۆ عێراقییەكان لە دیاریكردنی نوێنەرەكانیان، تۆڕی راگەیاندنی عێراقی تەواوی تواناكانی خۆی خستەگەڕ بۆ هاندانی عێراقییەكان لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات تا بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكەن ئەوەش لەسەر بنەمای پیشەیی و بێ لایەنی لەرێی پێدانی دەرفەت بەسەرجەم هاوپەیمانیەكانی هەڵبژاردن لەرێی چەندین بەرنامەی تایبەت بە هەڵبژاردن كە لە رۆژی 14 ی نیسانی 2018 ، لە رۆژی دەستپێكردنی پروپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ كوتلە و كاندیدەكان ڕەخساندی، لەگەڵ دەنگدانی عێراقییەكان لە دەرەوەی وڵات، ئەوەش لەگەڵ دەنگدانی یەكەم دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات، تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەردەوام دەبێت لە روماڵكردن تا راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە. تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بە بەشە بینراو و بیستراو و تەواوی هۆكاری راگەیاندنی ئەلكترۆنیەكانی رایدەگەیەنێت كە پلانەكەی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران سەركەوتوو بووە بۆ ئەمساڵ بەبێ ئەوەی هیچ پێشێلكارییەك ئەنجام بدات، هەر بۆیە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ئاكامی روماڵكردنەكەی بۆ ڕای گشتی لەرێی ئەم خاڵانەوە بڵاو دەكاتەوە: یەكەم: تۆڕی راگەیاندنی عێراقی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی لە 20ی شوبات-ی 2018 بۆ دەنگدەرانی عێراقی دەستپێكرد و تواناكانی خۆی خستە گەڕ لەبواری داهێنانی هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی و كەسایەتیە كۆمەڵایەتییەكان. دووەم: تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لەرێی چەند بەرنامەیەكەوە لە 14ی نیسانی 2018 ەوە میوانداری چەندین كاندیدی لەسەرجەم هاوپەیمانیەكان كرد بۆ بەئاگابوون لەبەرنامەی هەڵبژاردنیان و خستنەرووی بۆچونەكانیان بۆ ڕای گشتی عێراقی، ئەوەش لەگەڵ میوانداریكردنی چەندین شیكەرەوەی سیاسی. سێیەم: ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە لەلایەن بەشە جیاجیاكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییەوە میوانداری كراون لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا گەیشتە چوار هەزار و نەوەت و سێ كاندید لە هاوپایمانیی و كوتلەی جۆراوجۆر بەبێ ئەوەی گوێ بە ناسنامەی دینی و تایفی و حزبیان بدات. چوارەم: ئەو مادە راگەیاندنانەی كە لەماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بڵاویكردونەتەوە گەیشتوەتە سێ هەزار و سەد و چل و چوار مادە لەرێی گەشتەكانی هەواڵ و بەرنامەكانی تەلەفزیۆن و رادیۆ و هۆكارەكانی راگەیاندنی ئەلكترۆنی. پێنجەم: تۆڕی راگەیاندنی عێراقی پاشكۆیەكی سەبارەت بە هەڵبژاردن رۆژانە لە رۆژنامەی سەباح-ەوە بڵاوكردەوە. شەشەم: ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی و توركمانی و ئینگلیزی رۆژانە زیاتر لە سێ سەد هەواڵ و راپۆرتیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە لە رێی ماڵپەڕی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوكردوەتەوە. لێرەدا تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ستایشی كارمەندانی دەكات لە هەوڵە پیشەییەكانیان بۆ روماڵكردنی ئاهەنگی دیموكراتی بۆ عێراقی خۆشەویستمان، تەئكیدیش دەكاتەوە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی پابەندە بە ئەركە نیشتمانییەكەی لەرێی پیشەیی بون و راستگۆیی و بێ لایەنی بۆئەوەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی وەك دەنگی نیشتمان و هاوڵاتیان لەسەرجەم بوارەكاندا بمێنێتەوە. موجاهید ئەبو هەیل بەدر سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی