سەرۆک وەزیران: دۆخی سەقامگیری له‌عێراق، پێشکەوتنەکان لە پرسی کۆتاییهێنان بەهه‌بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 18-03-2024, 21:12
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە کە دۆخی سەقامگیری بەدەست هاتووی له‌عێراق، پێشکەوتنەکان لە پرسی کۆتاییهێنان بەهه‌بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەکاتەوە.
    لەراگه‌یه‌ندراوێکدا كه‌ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە"  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی له‌ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە و شاندی یاوەری کرد.
    لە میانی دیدارێكدا“ سودانی جەختی لەوە کردەوە كه‌عێراق پێشوازی له‌هاتنی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان و بەشداریکردنیان لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریدا ده‌كات، هه‌روه‌ها وتی" حکومەت بەردەوامە لە فراوانکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و ڕاکێشانی شارەزایی جیهانی، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و دەرفەتەکانی كاركردن، و واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەلایەن عێراقەوە لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس و کۆمپانیاکانی تری ئەڵمانی، لە بواری وەبەرهێنان لە غازی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا.
    هه‌روه‌ها ڕایگەیاند“ ئەو دۆخەی سەقامگیری و ئاسایشی ئەمڕۆ لە عێراق بەدەست هاتووە و پەرەسەندنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانمان پێشکەوتنەکان لە کۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گواستنەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامدا پشتڕاست دەکەنەوە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی شکستپێهێنانی پاشماوەی داعشی تیرۆریستی.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە كه‌سەرۆک وەزیران تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئێستای کەرتی غەززە، و هەوڵەکانی عێراق بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییە پێویستەکان بەو کەرتەی لەژێر دەستدرێژیدایە، هەروەها بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی ڕاگرتنی ئاگربه‌ست و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان. هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی ڕاگرتنی ئه‌م دەستدرێژیانه‌ و شەڕ وئەو جینۆسایدەی کە گەلی فەلەستین رووبه‌روویی دەبێته‌وه‌ لە ئەستۆ بگرێت.
    له‌لای خۆیەوە لیندنەر پێزانینی خۆی بۆ ڕادەی گەشەسەندن و گەشەپێدانی ئابووری و باشتربوونی ئەمنی دەربڕی کە عێراق به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، وجەختیشیکردەوە كه‌حکومەتی ئەڵمانیا بەردەوامە لە چالاککردنی ئەو پلانە هاوبەشەی کە سودانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا واژۆیان کردووە، لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ بەرلین.
    لیندنەر وتی" وڵاتەکەی پاڵپشتی هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، وئامادەیی ئەڵمانیا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی دووقۆڵی لەگەڵ عێراق لەبواری ئەمنی و سەربازیدا ده‌ربڕێ، ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتییەکەی بۆ هەڵوێستی عێراق لەباره‌ی پێویستی ئاگربەستی هەمیشەیی لە ناوچەکانی فەلەستین و هاوکاریکردنی گەلی فەلەستین."