بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی خۆبەخشانە ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لەراگهیهندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" وەکو دووپاتکردنەوەی هەڵوێستەکانی عێراق بۆ پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک+ بۆ پاراستنی سەقامگیری و هاوسەنگی لە بازاڕهكانی نەوتدا، وەزارەتی نەوتی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە کەپابەند دهبێت بەو کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی دەستیان کەوتووە سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نهوت لهلایهن هەرێمهوه لە دەرەوەی هەماهەنگی و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، و بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەمە، وەزارەتی نەوت دەستپێشخەری کرد بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگەکانی داهاتوو بهمهبهستی راگرتنی ئهو زیادبوونەی كهلە مانگەکانی ڕابردووی یەک و شوبات ئهم ساڵی لهسهر عێراق تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" هەماهەنگی لەگەڵ سەرچاوە لاوەکییەکان دەکرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی لە ڕاپۆرتەکانیاندا کە سەبارەت بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئۆپێک+ بۆ ماوەی داهاتوو بڵاودهكرێنهوه.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات