بهغدا-INA
جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت حهییان عەبدولغەنی و وەزیری ئابووری کۆماری ئازەربێجان، میکایل جەنگیز ئۆغڵو جاپارۆڤ، ئهمڕۆ دووشەممە، ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی نهوت لهراگهیهندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" حهییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە وەزیری ئابووری کۆماری ئازەربێجان، میکایل جەنگیز ئۆغڵو جاپارۆڤ و سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی ئازەربێجان، ڕۆشان نەجەف، و شاندی یاوەری.
لهکۆبوونەوەیهکدا بە ئامادەبوونی جێگری سکرتێری کاروباری دەرهێنان، باسم محەمەد خوزهیر، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی گرێبەست و مۆڵەتی نەوت، وبەڕێوەبەری نووسینگهی وەزیر ئامادهبوون، باسیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە کەرتی نەوت و وزە کرد".
بەگوێرەی راگهیهندراوهكه عەبدولغەنی کورتەیەکی لەبارەی پلانەکانی حکومەت و وەزارەت بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و وەبەرهێنانی غاز، لەڕێگەی خولەکانی مۆڵەتدان بە نەوت و گازەوە پێشکەش کرد، هاوکات بەخێرهاتنی کۆمپانیا ئازەربێجانیەکانی کرد بۆ بەشداریکردن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا و ئەو پرۆژانەی کە وەزارەت ڕایدەگەیەنن.
لهلای خۆیەوە وەزیری میوان ویستی وڵاتەکەی و کۆمپانیا نەوتییەکانی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوبەش لە کەرتی نەوت و گازدا، بە شێوەیەک کە دەرفەتەکانی هاریکاری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست زیاتر بكات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات