دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی لە چوار پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 18-03-2024, 16:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی ده‌زگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوار پارێزگادا ڕاگەیاند.
    شانەکە لەراگه‌یه‌ندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه‌، راگه‌یاند" بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی وەعد ئەلحەق، بە هەوڵێکی هەواڵگریی دیار، و لەگەڵ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لەلایەن یەکەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە پارێزگای سەڵاحەدین - تولول باج و پارێزگای نەینەوا - قەزای حه‌زه‌ر، دۆڵی سه‌رسار، وبە پاڵپشتی سوپای قارەمانی عێراق وفڕۆکەكانی، مۆڵگه‌كان و تونێلەکانی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش پشكێنران و خاپۆركران”.
    ئاماژەی بەوەشکردووە ده‌زگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیویەتی: (29) مۆڵگه‌ لەناوببات، (6) تونێل پڕبکاتەوە، وده‌ست به‌سه‌ر(12) تەقەمەنی، (2) پشتێنەی تەقەمەنی، (4) بۆمبی هاوەن، و (3) ماتۆسیكڵی بۆمبرێژكراو و بەرمیلەکانی نێژراو کە (3) مادەی تەقینەوەیان تێدایە بگریت. ئەو مادانەی سەرەوە لە ناوچەی ئەرک تەقێندرانەوە، هەروەها دەست بەسەر ئامێری چه‌كی بی کەی سی (80 کۆنتێنەر) و ئامێری کڵاشینکۆف (13 کۆنتێنەر)دا گیرا.
    هه‌روه‌ها لە ئەرکێکی دیكه‌ی جیادا قارەمانانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە (پارێزگاری کەرکوک- زنجیرە چیای حەمرین- سنووری جیاکردنەوەی پارێزگای کەرکوک و سەڵاح الدین)، (4) مۆڵگه‌ی تیرۆرستانی داعش کەبەکاردەهێنران بۆردومانکردن و وێرانکران.
    ئاماژەی بەوەشکردووە" كه‌لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ده‌زگاکەدا لە پارێزگای ئەنبار، ئەندامێکی مەفرەزەکانی چەتەکانی داعش دەستگیرکراوە.