سەرۆک کۆمار: عێڕاق خوازیارە کە کۆمپانیای ئازەربەیجانی بێنەناو بازاڕی نێوخۆوە

سیاسی
  • 18-03-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق خوازیارە کۆمپانیاکانی ئازەربەیجان بێنە ناو بازاڕی نێوخۆوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیداهاتووە کەسەرۆک کۆمار
    لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە وەزیری ئابووری ئازەربەیجانی میکاییل جباروف وشاندی یاوەری.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە گرنگی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا وجەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کەعێڕاق خوازیارە کۆمپانیاکانی ئازەربەیجان بێنەناو بازاڕی نێوخۆی عێڕاقەوە ودەرفەتەکانی وەبەرهێنان زیاتر پتەوتربکرێت بەتایبەتی پاش واژۆکردنی چەندین یاداشتنامەی لێکگەیشتن لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ ئازەربەیجان لەمانگی تشرینی دوومی پێشوو.
    لەلایەن خۆشیەوە وەزیری ئازەربەیجانی جەبارۆف خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی بۆ عێڕاق و خواستی وڵاتەکەشی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ عێڕاقدا لەهەموو بوارەکاندا.