بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان، بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، هاوکات هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی عێراق كرد.
مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەراگهیندراوێکدا، كهبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوه، ڕایگەیاندووه"پێمانوایە لە بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەماندایە حزبەکەمان پابەند نەبێت بە بڕیارێکی نادەستووری و سیستەمێک کە لە دەرەوە ئیرادەی گهلی کوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی سەپێنراوە، و بەشداری کردن لە هەڵبژاردنێکدا کە لهژێر چەتری سیستەمێکی هەڵبژاردنی سەپێنراو.
ڕاگەیەندراوەکە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێم کراوە و دەڵێت" ئێمە لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە پێش بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان لە جێبەجێکردنی دەستور و سەرجەم بڕگەکانی ڕێککەوتنی سیاسی و کارگێڕی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی دایدهنێین، جەختیش لەوە کردوتهوه کەبە پێچەوانەی ئەوان ناتوانین درێژە بە پرۆسەی سیاسی بدەین.