بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بانگهێشتنامەیەکی پێگهیشت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وزەی ئەتۆمی، کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.
لەراگهیهندراوێکدا کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لەڕافایل ماریانۆ گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کرد.
سەرۆک وەزیران جەختی كردووه كهعێراق یەکێک بوو لە وڵاتانهی زوو هەوڵیدا بچێتە ناو ئهم دەزگایه و پابەندی پەیماننامەکانی بوو، کاریشی کرد بۆ دامەزراندنی وێتسگهی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە، بەبروابوون کە وزەی ئەتۆمی دەبێت سەرچاوەی خۆشگوزەرانی بێت نەک بۆ پەرەپێدانی چەکی کوشندە.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا عێراق داواكاری ئهندامبوون بهمەرجەکانی پەیوەستبوون بە ڕێککەوتنی سەلامەتی ئەتۆمی و ڕێککەوتنی هاوبەشی سەلامەتی بەڕێوەبردنی سووتەمەنی بەکارهێنراو و سەلامەتی بەڕێوەبردنی پاشماوەی تیشکدەرەوە پێشکەش بە ئاژانسەکە كردووهو بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی چوونە ناو بواری بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی دهكات."
سەرۆک وەزیران خواستی عێراقی دەربڕی کەپێگەی سروشتی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ههبێت و بەشداری چالاکیی ئاشتیانە بکات لە بواری وزەی ئەتۆمیدا. هاوکات خوازیاره بۆ هاوکاریکردنی ئاژانسهكه لە پەرەپێدانی بەرنامە و پڕۆژەی پەیوەست بە گەشەپێدان لە بواری بەکارهێنانی ئەتۆمیدا بۆ مەبەستی ئاشتیانە”.
لهلای خۆیەوە گرۆسی بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وزەی ئەتۆمی کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت و پێزانینی خۆی بۆ هاوکارییەکانی عێراق لەگەڵ ئاژانسەکە دەربڕی.
ههروهها ئاماژەی بەوەشکرد كهعێراق یەکێکە لەو وڵاتە پێشەنگانەی کە لەگەڵ دەزگاکەدا کاردەکات،وپابەندبوون بە کارکردن لەگەڵ عێراق لە بەرنامە و پڕۆژە ئاشتیخوازەکانیدا خستهروو، کە بریتین لە وزە، پاكردنی خاک لهسوێری، چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان، و بوارەکانی دیکە.
گرۆسی وتی" چاوەڕوانی سەردانی شاندی عێراق دەکات بۆ بارەگای ئاژانسەکە لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ کارکردن لەسەر پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەک بۆ پەرەپێدانی کارەکانی عێراق و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە بوارەكانی ئاشتیدا.