بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا تێیدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوور هەوروباران دەبێت وبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوورو باشوور نزم دەبنەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش لە ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لە باکووریش ڕێژنەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباشووریش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوردەبێت لەباکووریش باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا لەڕۆژی پێشتربەرزتردەبن.
ڕۆژی هەینی داهاتووش لەناوچە جیاجیاکانی وڵات کەشوهەوا هەوراوی دەبێت سووکە بارانیش دەبارێت ، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبنەوە.