بهغدا-INA - فاتیمە ڕەحمە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشکەوتنی تەواوکردنی سیستەمی ڕادار بە گشتی پشتڕاستکردەوە، هاوکات ناردنی لیژنەی تەکنیکی و سەربازی بۆ چەند وڵاتێک ڕاگەیاند بۆ ئهنجامدانی گرێبەستی کڕینی چەکی دژە فڕۆکە.
لیوا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق گرێبەستی كرینی ڕادارە فەرەنسییەکانی ئهنجامداوه و وەجبەیەکیان گەیشتوون، وبەردەوامین لەسهر تەواوکردنی سیستەمی ڕادار بە گشتی، و ڕادارە نزم و مامناوەند وڕاداری مەودای بەرز ههیه.
ئاماژەی بەوەشکرد" فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی توانای دۆزینەوەی ڕادار و چاودێریکردنی جوڵەی فڕۆکەکانی لەناو ئاسمانی عێراقدا هەیە، وفەرماندەیی سەربازی بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەولەویەتی یەکەمی هێزە چەکدارەکان لهسیستەمەکانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی دووپات دەکاتەوە.
ههروهها وتی" لیژنە تەکنیکی و سەربازییەکان هەن کە سەردانی ژمارەیەک وڵاتیان کردووە و ئۆڤهریان پێگهیشتووه، هاوکات لەگەڵ ئاگاداربوون لهسهر چەکی دژە فڕۆکە، بهڵام لەکاتی گرێبەستکردن بۆ چەک یان سیستەمی پێشکەوتوو،ڕادەگەیەنرێت".
لهلای خۆیەوە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، حسێن هاشم ئەلعامیری، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دووپاتی کردەوە، کە “قۆناغی یەکەمی گرێبەستی ڕاداری GM403 لەگەڵ کۆمپانیای تالیسی فەرەنسی، بە 4 ڕاداربە شێوەیەکی ئۆپەراسیۆن دانرا، وروونیشی كردهوه کە کار دهكرێت بۆ تەواوکردنی ژێرخانی کارەکان بەردەوامە لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، بەغدا و دیوانیە، لەگەڵ ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان لە فڕۆکەخانەكان، بارەگای فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی، بە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ.
ئهوهشی خستهروو“ كهئیمزاکردنی قۆناغی دووەمی گرێبەستی دەستەبەرکردنی ڕادارە کەم دۆزینەوەکان بە 14 ڕادار و بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ تەواو بوو، بەو پێیەی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ خەرجکرا، و سیستەمێکی مووشەکی بەرگری ئاسمانی بە مەودای 100 کم و بهبڕی 4 ملیار و نیو یۆرۆ پێشکەش کراوه دواتر زیاتر پەرەی پێدەدرێت، بە مەرجێک عێراق ملیارێک و 200 ملیۆن یۆرۆ بدات.