بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دەستگیرکردنی 555 کەسی ڕاگەیاند لەڕەگەزنامەی جیا کە سەرپێچیان لە مەرجەکانی مۆڵەتی نیشتەجێیی کردبوو.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە یاسای نیشتەجێی ژمارە 76 ی ساڵی 2017 هاتنی بیانیەکان بۆ ناوعێڕاق ڕێکدەخات، لەئۆپەراسیۆنێکدا بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نیشتەجێکردن بەبەشداری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی هەڵمەتێکی مەزن دەسپێکرا دەرەنجام 555 سەرپێچیکارلەچەند ڕەگەزنامەیەکی جودا دەستگیرکران.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ داوایکرد لە خاوەن پڕۆژەو کۆمپانیاکان کە ڕێکارەیاساییەکانی پێدانی نیشتەجێکردن تەواوبکەن لەهەموو ڕوویەکی بەخشینی پارەو رسومات و مەرجەکانی نیشتەجێکردن، ڕوونیشی کردەوەکە ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و داواشی لەهاووڵاتیان کرد کە گوزارش بدەن دەربارەی هەرسەرپێچیەک لەوبارەیەوە.