سەید حەکیم وحەلبووسی جەختیان کردەوە سەر گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان

سیاسی
  • 18-03-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە  نیشتیمانیەکان سەید عەماڕ حەکیم وسەرۆکی حزبی تەقەددوم محەمەدحەلبووسی جەختیان کردەوەسەر گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان بەپێی ڕێککەوتنە سیاسیەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی حزبی تەقەددوم محمد حەلبووسی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌، محه‌مه‌د رێكان حه‌لبووسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قدووم پێشوازیکرد لە سەید عەماڕ حەکیم لەمیانەی دیدارێکدا باسیان لە پێشهاتە سیاسیەکان کرد ، لەوانە گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەپێی شایستە دەستووریەکان، بەشێوەیەک کە سەقامگیری سیاسی پتەوتربکات وهەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاساڕێژی و جێبەجێکردن ڕێکتربکات و پشتیوانی لەبەرنامەی حکومی بکات.