بەغدا - INA
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان قەیس محەممەداوی ئەمڕۆ یەكشەممە، جەختی لەسەر پێویستی كاركردن وەك یەك تیم كردەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ربەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە یاوەری ئەفسەرانی دەستەی روكن و فەرماندەیی ناوچەی سامەڕا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی بۆ سامەڕا لەلایەن فەرماندەی ناوچە لیوا روكن ئەحمەد ئەسەدی و دەستەی روكن پێشوازی لێكرا و كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا، نوێنەرەكە كۆبوونەوەیەكی فراوانتری ئەنجامدا و تیایدا جەختی لەسەر پێویستی چارەسەركردنی جومگە ئەمنییەكان كردەوە ، بەردەوامبوون لە هەوڵەكانی ئاسایش و هەواڵگری، كاركردن بە ڕۆحێكی تیمی لە نێوان هەموو كەرتەكانی ئاسایش و هەواڵگری و چارەسەركردنی ئاستەنگە ئەگەرییەكان لەسەر سنوورەكان كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان جیا دەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : محەمەداوی گوێی لە پوختەیەكی ورد و كۆمەڵێك پێشنیار گرت بۆ پەرەپێدانی كاری ئەمنی و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ سەقامگیركردنی پارێزگا و هەروەها گوێی لە كۆمەڵێك تێبینی و بیرۆكە گرت كە بەكاردەهێنرێن بۆ چارەسەركردنی جومگە ئەگەرییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانیەكەی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوای گشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدینی ڕۆژهەڵاتی كە لەلایەن لیوا روكن عەلی مەشجیل مالیكی و ئەفسەری روكن و ستافی فەرماندەیی پێشوازی لێكرا، دوای گەیشتنی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی گرنگ ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە كردنەوەی یەكەكان و تەواوكردنی قەڵاكان و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، هەروەها تەواوكردنی هەمووپێداویستییەكان بۆ ئاسایشی پێگەی بەرگری لە شەڕەكەدا ، ئاستی تەكنیكی و كارگێڕی، و بەدواداچوون و تەواوكردنی ئەوەی پەیوەندی بە پێكهاتە و یەكە نوێیەكانی كەرتەكەوە هەیە، جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی تەواو لەگەڵ یەكەكانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی حەشدی شەعبی كردەوە.
ڕوونیكردووەتەوە : كۆمەڵێك پێشنیار و بیرۆكە خراوەتەڕوو كە بۆ هەڵسەنگاندنی پلانە ئەمنییەكان و چارەسەركردنی دووڕیانەكانی ئێستا بەكاردەهێنرێن.