بەغدا - INA- هەندرێن مەكی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران وادەی وەستاندنی پاڵپشتی بۆ كەمپەكانی ئاوارەكان و هەڵوەشاندنەوەی یارمەتی گەڕانەوەی دیاریكرد، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو یارمەتییە (4) ملیۆن دینارییە سەرجەم ئەو خێزانە گەڕاوانە دەگرێتەوە كە لە دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێن.
وتەبێژی وەزارەتەكە عەلی عەباس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پاڵپشتی بۆ كەمپی ئاوارەكان لە دوای 30ی تەمموزەوە دەوەستێت، بەو پێیەی ئاراستەی خێزانە گەڕاوەكان دەكرێت، هەروەها یارمەتییەكە لە دوای ئەم وادەیە دەوەستێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەمە دەرفەتێك بۆ خێزانە ئاوارەكان بۆ وەرگرتنی یارمەتییەكە و بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان یان لە دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێ بن.
عەباس ئاماژەی بەوەشكرد : بەخشینەكەی 4 ملیۆن دینار هەموو ئەوانەی بەم دواییە لە كەمپەكانەوە گەڕاونەتەوە دەگرێتەوە، هەروەها بۆ هەموو ناوچەكان، بەو پێیەی دابەشكردن لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئەوانەی لە كەمپەكانی سلێمانی دەگەڕێنەوە بۆ سەڵاحەدین كە ئەو یارمەتییە هەموو ئەو خێزانانەی كە دەگەڕێنەوە دەگرێتەوە.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ڕۆژی 30ی تەمموز وەك وادەی داخستنی كەمپەكانی ئاوارەیی دیاریكرد، بەپێی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
هەینی رابردوو وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، دابەشكردنی ڕاستەوخۆی 4 ملیۆن دیناری بەسەر هەر خێزانێكدا ڕاگەیاند كە بەم دواییە گەڕاونەتەوە قەزای شەنگال.