سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی چوارەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای لاوان كرد و چەند ڕێنماییەك دەردەكات

سیاسی
  • 17-03-2024, 16:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی چوارەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای لاوانی كرد، هاوكات چەند ڕێنمایەكی دەركرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی  وەزیران ئەمڕۆ سەرپەرشتی چوارەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای لاوانی كرد كە تیایدا كۆمەڵێك پرس و بابەتی گەنجان تاوتوێ كرا، و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەن بابەتەكانی لە بەرنامەی كاردا لەبەرچاو گرت، هەروەها پڕۆژەی (پیشەسازی ئایندە)ی پەسەندكرد، كە ئامانج لێی كۆكردنەوەی گەنجانی عێراقە، لەوانەش گەنجانی هەرێمی كوردستانی عێراق، لە چوارچێوەی چالاكییە وەرزییەكاندا، بۆ بەرزكردنەوەی لێهاتووییەكانیان و ئاگاداریان بكەنەوە لەو دەرفەت و تەحەددایانەی كە لە داهاتوودا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.وە پردی پەیوەندیكردن لە نێوانیاندا دروست بكەن.
    هەروەها وتی : پلانی ئەندازیاری بۆ كەمپی لاوان، كە لەلایەن وەزارەتی لاوان و وەرزشەوە پێشكەشكرا پەسەند كرا، كە دەتوانێت 500 گەنج و كچە گەنج لەخۆبگرێت، هەروەها پێشنیار كراوە لە بەغدا لە چوارچێوەی ئەو زەوییانەی كە بۆ یاریگای تاجیات تەرخانكراوە دابمەزرێندرێت و ئاماژەی بەوەشكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەوار تێزی ماستەر وەربگرێت و تێزی دكتۆرای جیاواز بۆ خوێندكاری گەنجانی خوێندكاری خوێندنی باڵا، كەپەیوەست بە پسپۆڕی وەزارەت، و جێبەجێكردنی لەسەر زەوی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە هەروەها بڕیار درا كە وەزارەتی ڕۆشنبیری مۆڵەتی پراكتیزەكردنی پیشەیەك بدات، سەبارەت بە دامەزراوە گەشتیارییەكان، وەك كردنەوەی نووسینگەی گەشتیاری، چایخانە، چێشتخانە، و ئەوانی تر، بە گەنجانی خوار تەمەنی 35 ساڵی و لە بەرامبەر مووچەدا پشتگیری دەكرێت بە داشكاندنێك كە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری بەشی گروپەكانی گەشتیاری لە دەستەی گەشتیاری پێشنیار كراوە لە وەزارەتی سەرەوە داشكاندنەكە لە 25-50% دەبێت.
    لەبواری بەردەوام بوون لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆژییە سەردەمییەكان، لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونی كردەوە، بڕیار درا یانەی ڕۆبۆتیك و زیرەكی دەستكرد دابمەزرێنرێت، لە چوارچێوەی ئەو مەكۆیانەی سەر بە بەڕێوبەرایەتی لاوان و وەرزشی بەغداد، لەگەڵ یەك یانە لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەك، پشت بە تایبەتمەند دەبەستن ڕاهێنەران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، یان لە دەزگا حكومییەكانەوە ، بە مەرجێك پارێزگاری بەغدا بەرپرسیارە لە كۆمەكردن وئامادەكردنی یانەكان بە هەموو پێداویستییەك، و یانەكان لەلایەن فەرمانگەی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانەوە بەڕێوەدەبرێن و وەزیری كاروباری زانستی و ئەكادیمی و جێبەجێكردنی زیرەكی دەستكرد، بە هاوكاری پارێزگاری بەغدا، و بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی باڵای لاوان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی پەسەندكردنی ستاندارد و مەرجەكانی مەدالیای داهێنان بوو بۆ گەنجانی داهێنەر، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییە ناساندنەی كە لەلایەن وەزارەتی لاوان و وەرزشەوە ئامادەكراوە، كە ئەمەش شەرەفێكی گرنگە كە بەشدارە لە پاڵپشتیكردنی گەنجانی داهێنەر و پاڵنەر ئەوان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕێگای داهێنەرانەیان.
    ناوبراو ووتیشی : بە ئامانجی گرنگیدان و پشتگیریكردنی گەنجانی خاوەن ئیرادە، و درێژكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵیان، ئەنجومەنەكە پەسەندی خستنەڕووی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ تیمی نیشتمانی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، كە هەزار گەنج و كچی گەنجی چالاك لەخۆدەگرێت  و ئەو كەسانەی كە  چالاك و تایبەتن.
    لەمیانی دیدراەكەدابەپێی بەیاننامەكە سودانی جەختی كردەوە : پێوویستی دۆزینەوەی كەناڵ ومیكانیزم بۆ دروستكردنی هاوئاهەنگی وپەیوەندی لەنێوان گەنجانی پارێزگاكان و ناوچە جیاوازەكانی عێراق.
    ئاڕاستەی دەستپێشخەرییەكانی پەیوەست بە پیاوانی كار  و وەبەرهێنەرانی گەنج دەستپێبكات، هەروەها وەزارەت  و ڕاوێژكارانیشی ئاڕاستە كرد بۆ بەدواداچوون و سپۆنسەر و ئامادەبوون لە چالاكی و بۆنەكان كە لەلایەن گەنجانەوە لە هەمووپارێزگا كان و ناوچەجیاوازەكانی عێراق .