دادوەر حەیدەر حەنون : بەم نزیکانە سێ تۆمەتبار بە گەندەڵی لە سوریا و ئوردن و بێلاڕوس دەگەڕێندرێنەوە عێراق

ناوخۆ
  • 17-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    دادوەر"حەیدەر حەنون"سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،ڕایگەیاند:- عێراق بەم نزیکانە 3 تۆمەتبار وەردەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە دۆسیەی گەندەڵی لە وڵاتانی سوریا و ئوردن و بیلاڕووسەوە.
    دادوەر"حەنون" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: دوایین هەوڵمان بۆ گێرانەوەی تۆمەتبارێکە لە کۆماری عەرەبی سوری،بەناوی "عیسام موفەق جاسم" بە تۆمەتی دزینی بڕی 760 ملیۆن دیناری عێراقی لە بانکی "ڕەشید" لقی زانکۆی میسان،کە بەغیابی بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی سزادراوە.
    "حەنون" روونیشیکردەوە:- کە تۆمەتباری دووەم ناوی " جینان جەواد عەبدول عەلی قەیسی" یە ، کە لە بێلاڕوس دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە پرۆسەی گەڕانەوەدایە،کە تۆمەتبارە بەگەندەڵی کردن بە 6 ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراقی،لە وەزارەتی تەندروستی لە ساڵی 2008 بە ناو و گرێبەستی ساختە کە سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی بەغیابی بەسەردا سەپێنراوە.
    حەنون ووتیشی :- تۆمەتباری سێیەم "سەیف ئەحمەد عەبدولخەلیفە" لە ئوردن کە دەستگیرکراوە و لە عێراق بە غیابی سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بەتۆمەتی گەندەڵی .
    جەختیشیکردووەتەوە: ئەم تۆمەتبارانە بەم زووانە دوای تەواوکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانیان دەهێنرێنە عێراق.
    سەبارەت بە پرسی گەندەڵیەکانی ئەمانەتی پارە لە بەڕێوەبەرایەتی باج"حەنون " دووپاتی کردەوە کە ئەم تاوانە 30 تۆمەتبار دەگرێتەوە، کە زۆربەیان دەستگیرکراوەکان و هەندێکیشیان هەڵاتوون ، روونیشیکردەوە :- کە دەستەی دەستپاکی دۆسیەکەی تەواوکردووە و لە ئێستادا لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەی کارامە و لە قۆناغی کۆتایدایە  بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبارەکان بەپێی یاسا، گرنگ نییە چەند کات بخایەنێت، بەڵام دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن .