بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا و بەپێی هەوڵی هەواڵگری دیار و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر توانیان دوو تیرۆریست دەستگیر بکەن، یەکێکیان لەبەشی ئامادەکردنی چەتەکان کاری کردوە و ئەوی تریان گواستنەوەی چەتە تیرۆریستەکانی داعش بوە لە پارێزگای کەرکوک.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش تاوەکو خاکی خۆشەویستمان پاکدەکرێتەوە.