بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی پارێزگاری سەڵاحەدین دەنگیدا بە هەڵبژاردنی "بەدر فەحل"وەک پارێزگاری نوێی سەڵاحەددین و هەردوو جێگرەکەی.
"عادل سومەیدەعی" سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ،ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین لە میانی دانیشتنێکی بەپەلەدا کە بە ئامادەبوونی 18 ئەندام بەڕێوەچوو، دەنگیدا بە "بەدر فەحل" وەک پارێزگاری نوێی سەلاحەددین.
"عادل سومەیدەعی" ووتیشی : دەنگدانەکە لەکەش و هەوایەکی ئازاد و ئاسایی بەڕێوەچوو،پارێزگاری نوێش بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرا.