لە ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەدا دادگای فیدراڵی بەها مرۆییەکانی گەلی کورد بەرز دەنرخێنێت

ناوخۆ
  • 17-03-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی جەختی لەسەر پێویستی وەبیرهێنانەوەی ئەو بەها بەرزە مرۆیی و نیشتمانپەروەرانە کردەوە کە کورد خاوەنییەتی.
    دادگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:بەبۆنەی ساڵیادی کیمیاباران لە دژی گەلی کوردی سەربەرزمان لە پارێزگای هەڵەبجە، کە لەلایەن ڕژێمی ستەمکاری بەعسییەوە ئەنجامدرا و  ژمارەیەکی زۆر لە ژن و پیاو و بەساڵاچووان و گەنجان و منداڵان شەهیدکران و لەسەر ڕێگای ئازادی گیانیان لەدەستدا ، چونکە نادادپەروەری و کۆیلەبوونی بەعسیان ڕەتکردەوە ، لە یادی ئەم  ڕووداوە و کارەساتە پڕ لە ئازارە،دەبێت بەها بەرزە ئینسانی و نیشتمانپەروەرییەکان وەبیر بهێنینەوە و ئازایەتییەکی گەورە کە برا کوردەکانمان بە درێژایی خەباتی پێشوویان دژ بە ڕژێمی بەعسی خاوەنی بوونە.
    وەک دادگای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاماژەی پێداوە : لەم بارودۆخەدا پێویستە ئازارەکانی سەرکوتکردنی تایەفەیی لەلایەن حکومەتی ستەمکارەوە بەبیر بهێنینەوە و خوێنی شەهیدانی عێراق هەر لە شیعە و سوننە و عەرەب و کورد و تورکمان و هەموو پێکهاتەکان لەبیر نەکەین و ئەو تاریکی  وێرانکردنەی شارە پیرۆزەکان و باشوور لە ڕاپەڕینی گەل و  گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ئەهوار و دوجەیل و کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە و بارزان و ئەنفال و کوردە فەیلییەکان و تراژیدیاکانی تورکمانەکان لە بەشیر و ئازارەکانی خەڵکی ناوچەی ڕۆژئاوای وڵات وەک باقی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە تەسفیەکردنی سەرکردە و سەرۆک و شێخەکان تەواوی شەهیدانی لەسەر ڕێگای ئازادی لە عێراق لەبیر ناکەین،کە تەنها داواکاریان ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری،و کارکردن بوە  بۆ گەل و نیشتمان و بەرگری لە ستەملێکراو و هەژاران.