بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،جەختی لە گرنگی ڕاوێژکاری و هەماهەنگی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیاید هاتووە : ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار،پێشوازیکرد لە "ماوریتسیۆ کریکانتی " باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق ، لە میانی دیدارێکدا کە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا بەهێزن و پێویستە بەردەوام کاربکرێت بۆ پەرەپێدانیان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
بەپێی بەیاننامەکە ، سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و راوێژ کرد بۆ باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و هەوڵدانی زیاتر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و راگرتنی جەنگی دژبە غەزە.
لەلای خۆیەوە باڵیۆز "ماوریتسیۆ کریکانتی " پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەربڕی، هەروەها پشتیوانی ئیتاڵیای بۆ سەقامگیری و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیانی عێراق دوپاتکردەوە.