بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئەو سکاڵا یاساییانەی ئاشکرا کرد، کە لەسەر زیادەڕۆیی دەریاچە و کەناری ڕووبارەکان و کەناڵەکان و ئاوەڕۆکان لە بەغدای پایتەخت هەیە، هاوکات ئاماژە بە لابردنی ژمارەیەک چێشتخانە دەکات.
"عودەی سەلیم" بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:سکاڵای یاسایی لەسەر سەرپێچیکارانی سەر دەریاچە و چەم و کەناڵ و ڕووبارەکان تۆمار کراوە و لە ڕووی دادوەرییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە،و وەزارەت دەستبەرداری ئەو داوایە نابێت کە لەسەر سەرپێچیکاران تۆمار کراوە.
"عودەی سەلیم " دەشڵێت: ژمارەی ئەو داوایانەی کە تۆمارکراون نزیکەی 1800 داوای یاسایین، لەنێویاندا زیاتر لە هەزار داوای یاسایی تەنها لە ناوخۆی بەغدا هەیە. ئەو داوایانە گەیشتوونەتە دۆخی کۆتایی و بریتین لە زیادەڕۆیی بۆ سەر دەریاچەکان و کەناراوەکان و ڕووبارەکان.
ئاماژەی بەوەشدا :- سەرپێچیش هەبووە کە چێشتخانەکان کردوویانە و لابراون، لەکاتێکدا چێشتخانە هەیە لەژێر ڕێکاری دادوەریدایە و جەختیشیکردەوە کە دەسەڵاتی دادوەری بەتەواوی هاوکاری وەزارەت و یاساکەی دەکات.