بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەمینداریەتی بەغدا ، ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو ئەگەرە شەپۆل بارانبارینە خستەروو کە پێشبینی دەکرێت سبەی دووشەممە دەست پێبکات، هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو راگەیاند.
"محەمەد روبەیعی" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە ئەمینداریەتی بەغدا،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامادەکاری تەواو کراوە لە بەشی ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەغدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوەڕۆ لە بەغدای پایتەخت،هەر لە ئاستی ستاف و ئامێرەکاندا، هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە هیچ کێشەیەک نییە لە ئەگەری بارانبارین، گرنگ نییە ڕێژەی بارانبارینیان چەندبێت.
"روبەیعی"ووتیشی :- لە ئەمساڵدا ئەمینداریەتی بەغدا توانیویەتی لە وەرزی بارانبارین کۆنترۆڵی دۆخەکەی هەبێت،ئەویش بە هەوڵی کرێکارەکان و ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و ئەمینداری بەغدا.
هەروەک هاووڵاتیانی دڵنیا کردەوە کە ستافی ئەمینداریەتی بەغدا بە تەواوی کۆنترۆڵی بارانەکەیان کردووە و ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمیندرایەتی بەغدا بەردەوامە لە پڕۆژەکان و بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ هەر ئەگەرێک.