وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی باندێکی دزی چەکداری بە ڕەگەزنامەی ئاسیایی لە بەغدا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 17-03-2024, 12:47
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی باندێکی  5 کەسی لە ڕەگەزنامەی ئاسیایی ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی قاچاخەوە هاتونەتە ناو وڵاتەوە.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوو:.لە ڕووداوی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بە ڕەگەزنامەی ئاسیایی لە ناوچەی ئەعزەمیە،کە تەقەی لە ئەندامێکی پۆلیسی بەغداد بەشی ڕەسافە کردبوو لە نزیک مزگەوتی ئەبو حەنیفە نوعمان  لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کرد دوای کۆکردنەوەی زانیاری  بە کامێرای چاودێری لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و یەکەیەکی هەواڵگرییەوە.
    لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی ناوخۆ دووپاتیکردۆتەوە :-کە تۆمەتباری دەستگیرکراو ئەندامی تۆڕێکی تاوانکاری بووە  کە پێکهاتبوون لە (5) تۆمەتبار و دوای ئەوەی هێزەکانی هەواڵگری دەستیان بە گەڕان و بەدواداچوون و گەیشتن بە سەرەداوی ئەم تۆڕە لە ناوچەی بەغدای نوێ کرد، لەوێ یەکێکیان بە دەمانچە تەقەی لەو هێزە کرد کە ئەرکەکەیان ئەنجامداو هێزەکە دەستبەجێ سەرجەم ئەندامانی تۆڕەکەیان ئاشکرا کرد،کە لە ڕێگەی قاچاخەوە هاتوونەتە ناو بەغدای پایتەخت و ئەندامەکانی هیچ بەڵگەنامەیەکی ئەسڵی و کاغەزی نیشتەجێبوونیان نەبووە،هەروەها دەمانچەیەک و ماتۆڕسکیلێک دەستی بەسەردا گیرا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-دەستگیرکراوا رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.