بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات لەسبەینێ وە بارانبارین و تەزرە دەستپێبکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-سبەینێ دووشەممە،ئاسمان هەور و هەورەبروسکە و ئەگەری باران وتەزرەبارین هەیە، کە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات و بەرزایی شاخەکان بەچڕی دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور،بەڵام لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرزدەبێتەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئاسمان بۆ ڕۆژی سێشەممە هەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ ل هەورەبروسکە،هەروەها بارانەکە بە شێوەیەکی چڕ و مامناوەند دەبێت ،هەروەک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات و ناوچە شاخاوییەکاندا بارانەکە توندتر دەبێت،لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین و بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات،بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لە شەودا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن،لە بەشێکی ناوچەی ناوەڕاست،و لە باکوور.
بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتووش ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت،هەروەها لە ناوچەکانی باکور هەور و باراناوی دەبێت، لەگەڵ هەورە تریشقە و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.
دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند کە پێشبینی دەکات ئاسمان لە ناوچەی باکور هەور بێت لەگەڵ بارانێکی کەم و پەرشوبڵاو هەروەها لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو.