سەرۆک وەزیران جەخت لە سەر پێویستی گرنگیدان بە بەغدای پایتەخت و دەورووبەری دەکاتەوە

سیاسی
  • 17-03-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران لەمیانی دیداری لەگەڵ پارێزگاری بەغدا و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە پایتەخت و دەورووبەری کردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران پێشوازی لە "عەبدولمطلیب عەلی عەلاوی" پارێزگاری بەغدا و "عەمار حسێن قەیسی "سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکرد و سودانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکی پارێزگای بەغدا پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: سودانی رایگەیاند کە دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری و حکومەتی خۆجێی تەواوکەری یەکتر و لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی سیستەمی سیاسین دوای ساڵی 2003، بەو پێیەی نوێنەرایەتی بەشێکی گرینگی کارکردن دەکەن لە دەسەڵاتەکان و بودجەی تەرخانکراو ، کە دەبێت بە دڵسۆزی پشتگیری بکرێت.
    سەرۆک وەزیران جەختیشی لە پێویستی کارکردن وەک یەک تیم کردەوە  بۆ تەرخانکردنی هەوڵ و کات بۆ دروستکردنی چیرۆکێکی سەرکەوتن کە لەلایەن خەڵکەوە هەستی پێبکرێت.
    هەروەک ڕاشیگەیاند: کە دەستکەوتەکان دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە بە کاری ئەنجومەنەکان،لە چوارچێوەی دیدگا و بەرنامەکانی حکومەتی ناوخۆیی و دەستەڵاتی جێبەجێکردن بەگشتی.
    "سودانی " ئەوەشی خستەروو : پێویستە بەرنامەی کاری ئەنجومەنە ناوخۆییەکان هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ کارەکانی حکومەتی فیدراڵی و پەیامی ئیجابی بێت ، هەروەک جەختی لە گرنگی پرۆژەکانی پایتەخت لە لایەنەکانی ئاوەڕۆ و پێویستەکان و ، پرۆسەی هەڵبژاردنی پڕۆژەکان و پەنابردنە بەر بۆچوونی پیشەیی و زانستی، دوور لە هەر ڕەوتێک کردەوە .