بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،جه ختی کردەوه لەسەڕ گرنگی و دڵسۆزی دەزگا ئه منیەکان بۆ نیشتمان و بۆ سەرجەم عێراقییەکان به بێ جیاوازی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران لەمیانی بەشداری بەربانگ کردنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی،لەگەڵ خوێندکارانی کۆلێژی پۆلیس و پەیمانگای باڵا بۆ گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی،و خوێندکارانی پەیمانگای ڕاهێنانی ژنان ڕایگەیاند :- کە مانگی ڕەمەزان
مانگێە لە گوێڕایەڵی و لێبوردن، و خوای گەورە نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر عێراق و عێراقییەکاندا بەردەوام بکات، دوای ئەوەی بەسەر داعش سەرکەوتن و شکست بە تیرۆردا هاتووە.
وەک سودانی ئاماژەی پێدا :- قۆناغی ئێستا قۆناغێکی بونیاتنانەوەیە کە تیایدا خوێندکارانی کۆلێژی پۆلیس و هاوڕێیانی ڕاهێنراوی دەزگا ئەمنییەکان ناوکی داهاتوو لەسەر ئاستی ئەمنی پێکدەهێنن، هەروەک دەوڵەت بەردەوامە لە چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسایی خۆی و هاندانی هەنگاوەکان بەرەو بنیاتنانەوە و دانانی بەرنامەکانی لە هەموو بوار و کەرتەکاندا،کە پێویستە یاسادا جێ بەجێ بکرێت.
سودانی ئەوەشی خستە روو :- کە عێراقی ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەرنامەی حکومەتەوە، بەڵێنی داوە کە تەواوی مەلەفە ئەمنییەکان وەزارەتی ناوخۆ وەریبگرێت، لەسەر بنەمای متمانەی بەرز کە گەلەکەمان لە خزمەتگوزارییەکانی ناوخۆ توانای ئەنجامدانی ئەم ڕۆڵە گرنگەیان هەیە.
سودانی ووتیشی :- ئەم بەرنامەیە ڕێگە بە سوپا دەدات کە خۆی تەرخان بکات بۆ داڕشتنەوەی پێکهاتەکانی بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیانەی پێشوەختە ئامادەکراون. سەبارەت بە ئەرکەکانیان،سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی دڵسۆزی کاری هێزە ئەمنیەکان بۆ نیشتمان بەبێ جیاوازی بۆ عێراق کردەوە لەگەڵ ڕێزگرمان بۆ ناوی خێڵ و نەتەوە و ئایینییەکان.
روونیشیکردەوە:- کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خاوەندارێتی زەوییەکە بۆ کۆلێژی پۆلیس، بەمەبەستی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بتوانێت ئاسانکاری و ژێرخانی کۆلیژەکە فراوانتر بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی پەرۆشی خۆی بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن