بەتۆمەتی دەستکەوتنی 80 ملیار دینار بەگەندەڵی دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێک دەردەکات

ناوخۆ
  • 16-03-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە ،دەستەی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتوو:-
    ئەمرۆ دەستەی دەستپاکی دەستگیرکردنی سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی هاوبەشی لە نەینەوا راگەیاند،بە تۆمەتی زیادەرۆیی لەدەستەڵاتەکانی و سەرپێچی بۆ سەر زەوی دەوڵەت و دەستکەوتنی پارەی نایاسایی بەهۆی زەوییەک ببڕی 80 ملیار دینار.
    وەک بەیاننامەکە روونیکردۆتەوە :- تۆمەتبار هەڵساوە بە دابەشکردنی زەوییەکی 160 دۆنمی بۆ  2000 پارچە زەوی و فرۆشتنی کە لەبنەرەتدا زەوییەکە خاوەنداریەکەی هی وەزارەتی دارایی یە ، تۆمەتبار بەو مامەڵەیە بەناشەرعی و پێچەوانەی یاسا بڕی 80 ملیاری دەستکەوتووە، دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نینەوای تایبەت بەو دۆسیانە، تۆمەتبار بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە .