بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی یەکگرتووی بۆ پاراستنی نیشتمان.
"لەتیف ڕەشید" لە پۆستێکدا لەسەر مەڵپەری “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشڕاستی کردۆتەوە، ڕایگەیاند:-ئەمڕۆ یادی مەرگەسات و ئازاری ساڕێژنەبوی شاری هەڵەبجە دەکەینەوە، کە بە دەستی رژێمی ستەمکار روبەڕوی درندەترین تاوانی مرۆڤایەتی بوەوە و بە چەکی کیمیایی بۆردومانکرا و هەزاران رۆڵەی کورد شەهید و برینداربون و بە هەزارانی دیکەش ئاوارە و دەربەدەربون، کە هیچ تاوانێکیان نەبوو، تەنها ئەوە نەبێت دەیانویست ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند و ئاشتیخوازانەیان هەبێت وەك هەر هاووڵاتییەکی دیکەی وڵات لە پێکهاتە جیاوازەکان، کە ئەوانیش بەهەمان شێوە روبەڕوی چەندین جۆری ستەم و سەرکوتکردن بونەوە.
لەم بۆنە خەمناکەدا، بە ستایش و رێزی زۆرەوە یادی قوربانیدانی رۆڵەکانی گەلەکەمان لەپێناو رزگاربون لە دیکتاتۆرییەت دەکەینەوە، هەروەها جەختیشدەکەینەوە لەسەر پێویستی هاودەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان و هەموولایەك لەپێناو پاراستنی نیشتمان و رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی کارەساتەکان.